نەوا-
گادی ئایزنكۆت سەرۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆنی یەشارو ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل رایگەیاند، كاتی ئەوە هاتوە حكومەتێكی فریاكەوتنی نیشتمانی ئیسرائیل پێكبهێنرێت، ئامادەشە هەمو توانایەك بخاتەگەڕ بۆ سەرخستنی ئەو ئەركە.
ئەو لێدوانەی ئایزنكۆت دوای ئەوە دێت كە لەلایەن ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆك كۆماری ئیسرائیلەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئیسرائیل راسپێردرا.