سەنتەری میترۆ داوا دەكات شەڕی شكاندن و تۆخكردنی زۆنچێتی بوەستێنرێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردوە، یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی كۆدەبنەوە وا چاوەڕوان دەكرێت چەند كۆبونەوەیەكی تریشی بەدوادا بێت، بەڵام میدیای سێبەرو هەندێك جاریش رەسمی كاتێكی زۆریان بۆ یەكترشكاندن سەرفكرد.
رێكخەری سەنتەری میترۆ داواشیكردوە شەڕی شكاندنی یەكتر، شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین، شەڕی شێواندنی راستی و تێكشاندنی رۆحی پێكەوەیی بوەستێنن و فرسەت بدن بەگفتوگۆی سیاسی دانوستانكاران كەشێك لە گوتاری میدیایی بڕەخسێنن كە پرۆسەی سیاسی زەرەرمەند نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group