ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێكمان لەسەر پۆستی نەشیاو لە تیكتۆك دەستگیر كرد

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و پێشێلكردنی بەها كۆمەڵایەتییەكان، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردوە كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك بە (نورەدین) خۆی ناساندوە.
ئاماژەشیكردوە، تۆمەتباری ناوبراو شەوانە دور لە هەموو ئاداب و رەوشتێك سوكایەتی و قسەی نەشیاوی بە هاوڵاتیان كردوە هاوكات پێشتریش لەسەر هەمان تۆمەت دەستگیر كراوەو سزای یاسایی دراوە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن هەر كەسێكی دیكە سكاڵای یاسایی لەسەری هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group