لەڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆدا كەمپینێك بۆ پاراستنی منداڵان راگەیەنرا

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بەبۆنەی رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ و لەچوارچێوەی كەمپینی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی منداڵان لەسەر رێگاوبان، چەند چالاكییەكی جۆراوجۆری هۆشیارییان ئەنجامدا.
بە گوێرەی راگەیەنراوێك، لە مەراسیمێكدا بەسەرپەرشتی نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەو بە بەشداریی كارای قوتابیان چالاكییەكان پێشكەش كران كە ئامانجی سەرەكی بریتیبوە لە ئاشناكردنی منداڵان و قوتابیان بە یاساو رێنماییەكانی هاتوچۆ بەمەبەستی پاراستنی گیانیان لە مەترسی و كارەساتەكانی سەر رێگاوبان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group