لە پردێ ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی داعش دەستیبەسەردا گیرا

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەزگای دەژتیرۆری عیراق رایگەیاند، لەمیانی ئۆپراسیۆنێكدا لەناحیەی پردێ سەر بە پارێزگای كەركوك، دەستیان بەسەر ژمارەیەك چەك و بڕێك تەقەمەنی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا داگرتوە.
دەزگای دەژتیرۆری عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەكانیان ئۆپراسیۆنێكی كیۆماڵكردنیان لە ناحیەی ئاڵتون كۆپری ئەنجامداوە كە ماوەی دوو رۆژ بەردەوامبوە، لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگریی ژمارەیەك حەشارگەی رێكخراوی داعش دۆزراونەتەوە كە چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆریان تیایدابوە، بەپێی رێكارە یاسایی و سەربازییەكانیش مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group