عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هەوڵی پاڵنانی ئەمریكا دەدات بۆ دەستپێكردنی شەرێكی نوێ

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئیسرائیلی تۆمەتباركرد بەوەی كە هەوڵی پاڵنانی ئەمریكا دەدات بۆ دەستپێكردنی شەڕێكی نوێ لە دژی ئێران.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، ئیسرائیل پەرە بە تۆمەتەكانی وڵاتەكەی دەدات، سەرەڕای ئەوەی ئێران واژۆكەری پەیماننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی و ئەندامی ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاییە.
عێراقچی ئەو تۆمەتانەی بە ئامانجی فریودانی ئەمریكا و پاڵنانی بۆ شەڕێكی نوێ ناوبردوە، هۆشداریشیدا لەوەی كە بەئامانجگرتنی كارگەكانی دەرمان، نەخۆشە ئێرانییەكان بخاتە مەترسییەوە و لە دەرمان و چارەسەری پێویست بێبەشیان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group