ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

دوو فه‌رمانگه‌ی نوێی كارتی نیشتمانی ده‌كرێنه‌وه‌

پێش 4 هەفتە

نه‌وا-بینایی شۆڕش

فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ كارتی نیشتمانی له‌ پیره‌مه‌گرون ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ سبه‌ینێ  (پێنجشه‌ممه‌)وه‌ ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه‌ رائید شێركۆ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ رادیۆی نه‌وا وتی "فه‌رمانگه‌یه‌كی كارتی نیشتمانی له‌ پیره‌مه‌گرون ده‌كرێته‌وه‌ و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ سنوری پیره‌مه‌گرون بێت، ده‌توانێت سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌ بكات به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان تا ببن به‌ خاوه‌نی كارتی نیشتمانی".
هه‌روه‌ها داوای له‌ هاووڵاتیان كرد هاوكاری كارمه‌نده‌كان بكه‌ن و وتیشی "ده‌بێت هه‌ر هاووڵاتییه‌ك خۆی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ بكات و هه‌ریه‌ك له‌ ناسنامه‌ و ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانی و كارتی زانیاری له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رن به‌مه‌رجێك كۆپی نه‌بێت".
راشیگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردو، له‌ قه‌زای سه‌یدسادق به‌ هه‌مان شێوه‌ فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی كرایه‌وه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group