یەكێتیی ئەورووپا سزاكانی سەر ئێرانی درێژكردەوە

08/04/2019 جیهان

 

ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا سزاكانی سەر ئێرانی بۆ ماوەی ساڵێكی تردرێژ كردەوە كە بە هۆی پێشێلكارییە جددییەكانی مافی مرۆڤ-ەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوونی.
لە راگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا ئاماژە بەوە كراوە كە ماوەی رێوشوێنی سنوورداركردنەكانی ئێران بە هۆی پێشێلكارییە جددییەكانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا، بۆ 13ی نیسانی 2020 درێژ كراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لیستی سزاكانی یەكێتیی ئەورووپا كە بەسەر ئێراندا سەپاندوویانە، خۆی لە بلۆككردنی سەرمایە، قەدە‌غەی ڤیزای كۆمپانیایەك و 82 كەسدا دەبینێتەوە. هاوكات رێگری دەكرێت لە هەناردەكردنی هەموو ئامرازێك كە لەو وڵاتە بۆ فشار بەكاردەهێنرێت و هەموو تەكنەلۆجیایەكی گوێگرتنیش رەوانەكردنی بۆ ئێران قەدەغەیە.
یەكێتیی ئەورووپا بۆیەكەم جار لە 2011دا سزای پێشێلكاری مافی مرۆڤی خستە سەر ئێران و هەموو ساڵێك درێژی دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group