سلێمانی.. رووداوێكی هاتووچۆ 5 قوربانی لێكەوتەوە

08/07/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند كە لەئەنجامی ڕوداوێكی ھاتوچۆ لەناحیەی بازیان پێنچ كەس بونە قوربانی.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندوە كە "رۆژی دووشەممە 8ی‌ تەمموزی‌ 2019 لە ئەنجامی روداوێكی هاتوچۆ لەناو ناحیەی بازیان، سێ كەس گیانیان لەدەست دا و دوانی دیكەش بریندار بوون".
پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشكردووە: "پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان بۆ شوێنی رووداوەكە، بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كران و تەرمەكانیش گەیەندرانە پزیشكی دادوەریی سلێمانی".
راشیگەیاند كە "لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوەو لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group