گەرمیان...لە شەش مانگدا 12 تۆن خۆراك و كەرەستەی خراپ و ماوەبەسەرچو گیراون

11/07/2019

نەوا
لەماوەی ئەمساڵدا 12 تۆن خۆراك و كەرەستەی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەلایەن بەشی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراكی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی گەرمیانەوە دەستی بەسەرداگیراوە.
تۆفیق محەمەد خەسرەو لێپرسراوی بەشی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراكی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی گەرمیان ئاشكرایكرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی حوزەیران 12 تۆن خۆراك و كەرەستەی جیاوازی جوانكاری و شمەكی دیكە لەلایەن بەشەكەیانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.
دەشڵێت "لەمیانەی بەدواداچونیان بۆ دوكان و فرۆشگاكان بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە، غەرامەیان بەسەر 195 شوێنكاردا سەپاندوە، بەهەمان هۆكاریش 118 شوێنكار داخراون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group