ڤالڤێردی هەواڵی ناخۆش لەبارەی میسی-یەوە بڵاودەكاتەوە

11/08/2019 وەرزش

نەوا
ئیرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێكی ناخۆش لەبارەی لیۆنێل میسی بەهرەمەندەوە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت "رەنگە لە یەكەم یاری لالیگادا بەشداری نەكات".
میسی پێكانی لە قاچیدا هەیە و بەهۆیەوە لەگەڵ بلاوگرانە گەشتی ئامادەكاری بۆ ئەمریكا ئەنجام نەدا، ئێستاش دەنگۆی ئەوە هەیە لە یەكەم یاری دەستپێكی وەرزی نوێی لالیگا ئامادە نەبێت.
لەوبارەیەوە راهێنەری بەرشەلۆنە وتی "میسی لە قۆناغی چاكبونەوەی پێكانەكەیدایە و نازانم لە یارییەكەمان بەرانبەر ئەتلەتیك بیلباو ئامادە دەبێت یان نا..رەنگە زەحمەت بێت".
هەرچەندە میسی بەهرەمەند هەموو شتێكە بۆ بەرشەلۆنە، بەڵام لە روبەڕوبونەوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی نێوان بەرشەلۆنە و ناپۆلی كە بەرشە بە 4 گۆڵی بێوەڵام سەركەوت، هەرسێ ئەستێرە گریزمان و سوارێز و دیمبلی ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد.
لەو یارییەدا سوارێز دوو گۆڵ و گریزمان و دیمبلی-یش یەكی گۆڵێكیان تۆماركرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group