وەزارەتی ناوخۆی روسیا بەپەلە داوای لێكۆڵینەوە لە هێزێكی ئەمنی دەكات

13/08/2019 جیهان

نەوا
ئاژانسی فرانس پرێس لە هەواڵێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "وەزارەتی ناوخۆی روسیا دەستی بە لێكۆڵینەوە كردوە دوای ئەو ناڕەزاییەی كە دیمەنێكی ڤیدیۆیی نایەوەو تێیدا پۆلیس بەتوندی دەكێشێت بە سكی خانمێك لە میانەی خۆپیشاندانێكدا لە مۆسكۆ ئەمەش لەسەروبەندی سەركوتكردنی خۆپیشاندانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دێت.
تا ئێستا زیاتر لە 360 هەزار كەس ئەو دیمەنە ڤیدیۆییەی بینیوە كە تێدا چوار پۆلیسی دەمامكدار كە كڵاویان لەسەردایە، ئەو خانمە بەسەر زەویدا رادەكێشن و یەكێكیان بەبێ هیچ هۆكارێك لەو خانمە دەدات، بەپێی لێدوانی خانمەكە دەڵێت ئازاری زۆریان پێگەیاندم و نەمدەتوانی هەناسە بدەم، ئەو دیمەنە توڕەیی و ناڕەزایی دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی لە روسیا لێكەوتوەتەوە.
لایخۆیەوە وەزارەتی نێوخۆی روسیا رایگەیاند كە دەست بەلێكۆڵینەوە لەو رووداوە دەكەن و دەشڵێن دەبێت تاوانكاران بەرپرسیارێتی یاسایی ئاكامی ئەو رەفتارەیان هەڵگرن.
خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممەی رابردوو مۆڵەتی فەرمی پێشوەختیان بۆ ئەنجامدانی بۆ وەرگرتبوو، هاوكات ئەوە گەورەترین خپۆیشاندان بووە لە روسیا لەو كاتە ڤلادمێر پوتن سەرۆكی ئەو وڵاتە، لە ساڵی 2012وە گەڕایەوە بۆ كریملن، نزیكەی 60 هەزار كەس بەشداریان لەو خۆپشاندانەدا كردبوو، پۆلیس 256 كەسی لێیان دەستبەسەركرد.
پارێزەرێكی رێكخراوی "ئەگۆرا"ی ناحوكمی كە داكۆكی لە مافەكانی مرۆڤ دەكات، لەرێی تویتەرەوە بڕی 1350 یۆرۆی وەك خەڵات دەبەخشێتە ئەو كەسەی كە ناسنامەی ئەو پۆلیسە ئاشكرا دەكات كە لە دیمەنە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت لەو خانمە خۆپیشاندەرە دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group