دەفتەرچەك بۆ فەرمانبەران دروستدەكرێت

پێش 1 هەفتە

نەوا
تەكنۆلۆژیای بانكەكان داوای پشتگیری لەوەزارەتی دارایی دەكەن بۆ دروستكردنی ژمارە حساب و پێدانی دەفتەر چەك بەفەرمانبەران، بەڕێوەبەری تەكنۆلۆژیای بانكەكان لەهەولێریش رایدەگەیەنێت: "دەتوانین لەماوەی مانگێك بۆ دوو مانگ ژمارەی حسابی و دەفتەر چەكی نوێ بۆ هەموو وەزارەتەكان دروستبكەین".
لەماوەی رابردوودا وەزارەتی دارایی بەنووسراوی فەرمی، تەكنۆلۆژیای بانكەكانی راسپارد، ژمارەی حسابی بۆ 10 وەزارەت بكەنەوە.
لەوبارەیەوە مستەفا سەعید بەڕێوەبەری تەكنۆلۆژیای بانكەكان لەهەولێر لەلێدوانێكدا بە ماڵپەری سلێمانی رایگەیاند: "لەلایەن وەزیری پێشووی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە نووسراوی كردنەوەی ژمارەی حسابی بۆ وەزاتەكان دەرچوو بوو، بەڵام ئێمە پێشنیازمانكرد لەكاتی كردنەوەی ژمارە حسابیەكە، بۆ هەر فەمانبەرێك دەفتەر چەكێكی نوێی پێبدرێت كە لەلایەن خۆمانەوە دروستكرابوو".
بەڕێوەبەری تەكنۆلۆژیای بانكەكان لەهەولێر وتیشی: "ئەو دەفتەر چەكەی ئێمە دروستمانكردووە، كوالیتی زۆر بەرزەو كۆدێكی لەسەرە كە هەموو زانیاری فەرمانبەرەكە لەخۆدەگرێت، بەهیچ شێوەیەك ساختە ناكرێت، وابڕیاربوو وەزیری دارایی وەڵامی پێشنیازەكەمان بداتەوە".
راشیگەیاند: زۆر چاوەڕوانی وەڵامی داراییمان كرد، دواتر دەستمانكرد بەدروستكردنی ژمارە حسابی و نزیكەی 1500 ژمارەی حسابیمان لە بانكی زانكۆو چەند بانكێكی دیكە كردەوە، بەڵام هەر دەفتەر چەكی ئاساییمان پێدان، كە دەتوانرێت كۆپیبكرێت.
بەڕێوەبەری تەكنۆلۆژیای بانكەكان لەهەولێر دەشڵێت: "كردنەوەی ژمارەی حسابی بۆ فەرمانبەران ئاسانەو ماوەیەكی كەم دەخایەنێت، دەتوانین هەموو وەزارەتەكان بەمانگێك تاوەكو دوو مانگ تەواو بكەین و دەفتەری چەكی نوێشیان پێبدەین، بەمەرجێك پشتگیرمان هەبێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group