چەند شوێنێكی سلێمانی لە پاشماوەی ئاژەڵ پاككرانەوە

14/08/2019

نەوا
هەڵمەتی رێگریكردن لە سەر بڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەكیەكانی سلێمانی بەردەوامە و چەند شوێنێكیش پاككرانەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، لەچوارەم رۆژی جەژنی قورباندا لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان و شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە مەیدانی ئاژەڵ و چەند شوێنێكی تری شاری سلێمانی رێگریانكرد لە سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسایی.
ئاماژە بەوەكراوە، زۆربەی ئەو شوێنانەش پاككرانەوە كە بەهۆی بوونی پاشماوەی ئاژەڵی سەربڕاو پیس ببوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group