نەوا
دوای ئەوەی لە سێ هەفتەی رابردوو لە زێی دوكان مێرمنداڵێك خنكا ، رۆژی سێشەممە لە سنوری ناحییە ئاغجەلەر تەرمەكەی دۆزرایەوە.
ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای دوكان بڵاویكردەوە، پۆلیسی ناحییەی ئاغجەلەر پێی ڕاگەیاندین، لە سنوری ئاوی ناحییەكەیان تەرمی ئەو مێرمنداڵە دۆزراوەتەوە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زێی دوكاندا خنكا.
ئاماژە بەوەكراوە، جێی باسە لە چەند رۆژی رابردودا چەندین جار تیمی مەلەوانی دوكان، هەڵمەتی گەڕانی فراوانیان بۆ ئەنجامدا ولە لایەن سیروان سەرحد قایمقامی دوكانەوە ئاوی زێی دوكان ووشك كرا، تا بتوانن تەرمی ئەو مێرمنداڵە بدۆزنەوە، بەڵام سەرەنجام لە سنوری ئاوی ناحییەی ئاغجەلەر دۆزرایەوە.