دوایین زانیاری لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێلی قیست بە مامۆستایان ئاشكرا دەكرێت

25/08/2019

نەوا-هێڤار جەلیل
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان زانیاری نوێ لەبارەی هەوڵەكان بۆ رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیایەك بۆ پێدانی ئۆتۆمبیل بە مامۆستایان ئاشكرادەكات و ئەوەش دەڵێت: "تائێستا رێككەوتنی كۆتایی نەكراوە"
مامۆستا عەبدلواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، هەوڵەكان بۆ رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیایەك تاوەكو بەشێوەی ساڵانی 2012-2013 ئۆتۆمبێلی قیست بۆ مامۆستایان دەستەبەر بكرێت بەردەوامەو تائێستا نەگەیشتوینەتە رێككەوتنی كۆتایی.
وتیشی: "ئەم كارە پێویستی بە رەزامەندی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی داراییەوە هەیە بەوهۆیەوە تائێستا رێككەوتنی لەسەر نەكراوە، بەڵام هەوڵەكان لەوبارەیەوە بەردەوامە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group