نه‌وا - رۆژیار سیروان - سلێمانی
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌ێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كشتوكاڵ و ژوری بازرگانی دیدارێكی كشتوكاڵی له‌ژێر ناوی (ژیانه‌وه‌ی خه‌ڵك و خاك) به‌رێوه‌چوو ، پسپۆرێكی ئاسایشی خۆراكیش ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر بێت و ئاسایشی خۆراك پشتگوێ بخرێت ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه".
له‌وباره‌یه‌وه رزگار حه‌مه خدر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، كشتوكاڵ گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌به‌ره‌و پێشبردنی داهاتی وڵات و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك، ئه‌م دیداره سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تێیدا به‌ژدار ده‌بن كه سێ پانێڵ له بواره‌كانی كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان، سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پشه‌سازی خۆراك و وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵ له‌خۆ ده‌گرێ.
وتیشی:" كشتوكاڵ له‌پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌می وه‌رزی گه‌یشتۆته ئاستێكی خۆ بژێوی له‌ئێستادا، هه‌روه‌ها به‌شێك له به‌روبومه دانه‌وێڵیه‌كان و گۆشت و مریشك و په‌تاته‌و سه‌وزه‌و میوه گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی له‌خۆمان زیاتر بێت، به‌شێكی زۆری شوتی و ته‌ماته هه‌نارده‌ی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراقی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین بریتیه له‌رێكخستنی عه‌لوه‌كان و بازاڕه‌كان له‌گه‌ڵ رێكخستنی پاڵپشتی جوتیاران و هێنانه‌وه‌ی قه‌رزی بانكیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پلانی به‌بازاڕكردن دابنێین له‌م دیدارانه‌دا".
سه‌باره‌ت به ئاسایشی خۆراك و به‌سیستمكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان وه‌سفی خه‌لیل پسپۆری ئاسایشی خۆراك له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، مه‌به‌ست له ئاسایشی خۆراك بریتیه له دابینكردنی خۆراك بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌ك و بتوانین به ئاسانترین شێوه بگاته ده‌ستیان له‌ئێستادا تاڕاده‌یه‌ك توانراوه ئه‌وه بكه‌ین به‌ڵام له‌ئاستی پێویستدا نیه له‌م كۆنفرانس و دیدارانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و خاڵه لاوازانه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین .
وتیشی: ئه‌گه‌ر بێت و ئاسایشی خۆراك پشتگوێ بخرێت ئه‌وا مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌رو پێویسته كشتوكاڵ به سیسته‌م بكرێت، چه‌ند ساڵێكه حكومه‌ت رۆڵی نه‌بووه له‌كاره‌كان بۆ نمونه له‌ئێستادا نزیكه‌ی 15 هه‌زار خانوی پلاستیكیمان هه‌یه له %90 یه‌ك جۆر به‌رهه‌مه، بتوانین له‌رێگای حكومه‌ته‌وه هانی جوتیاران بده‌ین بیكاته هه‌مه‌جۆر له به‌رهه‌مه‌كانی و بۆ ئه‌وه‌ی خۆراكێكی پارێزراوت هه‌بێت پێویستت به رێنمایی هه‌یه.
له چوارچێوه‌ی دیداره كشتوكاڵیه‌كه‌دا شاڵاو جه‌مال به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی له‌وتارێكدا وتی: "پارێزگای سلێمانی خاوه‌نی زیاد له دوو ملیۆن و 800 هه‌زار زه‌ویه بۆ كشتوكاڵ كردن له‌و رووبه‌ره‌ش 100 هه‌زار دۆنم باخ و زیاتر له 750 هۆڵی به‌خێوكردنی مریشكی گۆشت و چه‌ند كارگه‌یه‌كی دروست كردنی عه‌له‌ف و پرۆژه‌ی گاوداری له‌گه‌ڵ چه‌ندین حه‌وزی ماسی بوونیان هه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی بازار‌و پشتگوێخستنی جوتیاران جه‌مال جه‌لال كه جووتیارێكی نمونه‌ییه بۆ رادیۆ نه‌وا وتی:" بازاڕی ئێمه چه‌ند ساڵێكه توشی قه‌یران بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رووبوومی جوتیاران زیادی كردووه له‌ئه‌نجامی قه‌یرانی داراییه‌وه له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی ئیشی تێدا ده‌كرێت ته‌نها كشتوكاڵه، له ئه‌نجامی بێبازاڕی ده‌بێت به‌روبوومه‌كانمان ببه‌ینه عه‌لوه یان ده‌مێنێته‌وه یان فڕێ ده‌درێت یان له كۆڵانه‌كان به نرخێكی زۆر نه‌گونجاو ده‌فرۆشرێت" .