نەیمار چاوەڕوانی بەڵێیەکی دیمبلی یە

31/08/2019 وەرزش

نەوا

پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە کە ھاتنی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە تەنھا لەسەر بەڵێی دیمبلی ماوە.
رۆژنامەی لیکیپ-یش نوسیویەتی راکیتیچ و تۆدیبۆ بەڵێ یان بۆ پاریس دەربڕیوەو ئێستا تەنھا دیمبلی ماوە ئەگەر دیمبلی رازیبێت ئەوا گواستنەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە تەواو دەێت.
بەڕای چاودێرانی وەرزشی ئیسپانیا، تا ئەمساتە دیمبلی بەھەموو شێوەیەک رەتیدەکاتەوە لە بەرشەلۆنە بڕوات و نایەوێت بچێتە یانەی پاریس سان جێرمان، پێگەی لیکیپ نوسیویەتی دیمبلی ناوێرێت بگەرێتەوە ژێر دەستی تۆماس تۆخێل کە ماوەیەک لە بروسیا دۆرتمۆند پێکەوەبوون و تورەیی ئەو راھێنەرە دەزانێت و ئەوەی لە بەرشەلۆنە بۆی دەلوێ لە پاریس لەگەڵ تۆخێل ناتوانێت ئەو کارانە بکات بۆیە بریار نادات بچێتە پاریس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group