قەتەر و فیفا لۆگۆی مۆندیالی 2022یان ئاشكراكرد

03/09/2019 وەرزش

نەوا
لیژنەی باڵای پرۆژەكان و كلتور بەرپرس لە دۆسێی رێكخستنی جامی جیهانی 2022ی قەتەر، لۆگۆی فەرمی مۆندیالی ئاشكراكرد، كە بۆ یەكەمجار لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا رێكدەخرێت.
لەڕێی هەژماری فەرمی پاڵەوانێتییەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، لۆگۆكە لەڕێی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە بڵاوكرایەوە، كە سیمبولە دیارەكانی دۆحەی پایتەختی قەتەریشی تێدا بوو، سەرەڕای چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبیش، كە ئەوانیش نمایشكراون.
بڕیارە لە نێوان مانگەكانی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی 2022، قەتەر میوانداری مۆندیال بكات و ئەوەش یەكەمجار دەبێت، كە بەهۆی گەرمای ئەو وڵاتەی كەنداوەوە، لە پاییز و زستاندا رێكدەخرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group