حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك ده‌ستپێده‌كات

09/09/2019 هەمەڕەنگ

نه‌وا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك ده‌ستپێده‌كات و هه‌شت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ڵگورد ئیدریس به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك  بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ  وتویه‌تی "ئاماده‌كارییه‌كانی حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك كۆتایی هاتووه‌ و ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ 9-9-2019 یه‌كه‌م رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 5:00  ئێواره‌ ده‌ست پێده‌كات تا7:30 ده‌خایه‌نێت و بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی نمایش ده‌كرێت".
وتیشی "جیاوازی ئه‌م فێستیڤاڵه‌، له‌گه‌ڵ فێستێڤاڵه‌كانی ساڵانی رابردوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مساڵ به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر فیلمی عه‌ره‌بی له‌ ساڵی 1957 تا ئێستا كه‌ خۆی له‌ نمایش كردنی  20 فیلم ده‌بینێته‌وه‌".
له‌باره‌ی رۆڵی ژن له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا، هه‌ڵگورد ئیدریس وتویه‌تی: "ژن له‌ حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك رۆڵێكی باڵای هه‌یه‌ و ده‌توانم بڵێم فێستیڤاڵه‌كه‌ ئاسمانێكی ئارامه‌ بۆ بۆ به‌شداربووانی ژن، هه‌ر بۆیه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ژن به‌ خۆبه‌خشانه‌ به‌شدار ده‌بن".
له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا 50 فیلمی كوردی به‌شدارییان پێده‌كرێت و ئه‌و فیلمانه‌ی نمایش ده‌كرێن له‌ كورته‌ فیلم، فیلمی دۆكیۆمێنتاری درێژه‌ فیلم پێكدێن،  55 فیلم له‌ پێشبڕكێدان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group