وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكات

10/09/2019 عێراق

نەوا
میخائیل بۆگدانۆڤ نێردەی تایبەتی سەرۆكی روسیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا رایگەیاند، مانگی داهاتو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان سەردانی عیراق دەكات.
میخائیل بۆگدانۆڤ، كە جێگری وەزیری دەرەوەی روسیاشە، ئاماژەی بەوەكردوە بڕیارە سێرگی لاڤرۆڤ لە مانگی داهاتودا سەردانی عیراق بكات. وتیشی "مۆسكۆ و بەغدا پرسی سەردانی سەركردەكانی عیراق بە دیاریكراوی سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان بۆ روسیا تاووتوێ دەكەن".
چەند سەرچاوەیەكیش باس لەوە دەكەن، پێدەچێت وەزیری دەرەوەی روسیا لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ عیراق، سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group