"ئێران رازیبو پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانیان بكات "

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا پێش ئەوەی شوێنی وتوێژەكان لەگەڵ ئێران لە سویسرا بەجێبهێڵێت بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، دانوستانە تەكنیكییەكان لەگەڵ ئێران چەند هەفتەیەك دەخایەنێت تا دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی.
لەوبارەیەوە دەنگی ئەمریكا بڵاویكردەوە، ڤانس وتویەتی ئێران رازی بوە بە بانگهێشتكردنی پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئەو وڵاتە كە پێدەچێت لەم هەفتەیە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن، ئەمریكا پێشكەوتنی زۆری لە دانوستانە ئەتۆمییەكاندا بەدەستهێناوەو چوارچێوەیەكی بۆ گفتوگۆی تەكنیكی زیاتر داناوە.
جێگرەكەی ترەمپ باسی لەوەشكردوە، لە رۆژان و هەفتەكانی داهاتودا تیمەكانی ئەمریكا لە دانوستانە تەكنیكییەكان لەگەڵ نوێنەرانی كۆماری ئیسلامی و قەتەر و پاكستان لە شاری بێرگنستۆك لە سویسرا لە ژێر چاودێریدا بەردەوام دەبن بە گفتوگۆی ئەتۆمی و ئابورییەكان، هاوكات هەوڵەكان بۆ لابردنی مین لە گەروی هورمزو دڵنیابون لە دەستپێكردنەوەی هاتوچۆی كەشتیوانی بەردەوامن.
لە بەشێكی دیكەدا جەی دی ڤانس جەختیكردوەتەوە ، دانوستانەكان لەگەڵ ئێران لە سویسرا پێشكەوتنی زۆر باشی بەخۆیانەوە بینیوەو دەیانەوێت پرۆسەیەك دروست بكەن كە دڵنیابن لەوەی ئەو سەروەت و سامانە بلكۆكراوەی ئێران دەگاتە دەستی ئێرانییەكان، نەك ئەوەی بۆ تیرۆر بەكاربهێنرێت.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group