پاریس سانجێرمان بڕیاریدا نەیمار لای خۆی نەهێڵێتەوە

10/09/2019 وەرزش

نەوا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بڕیاریدا بەزووترینكات نەیمار داسێلڤای بەرازیلی و هێرشبەری یانەكەیان بفرۆشن.
ژمارەیەك لە ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد: ئیدارەی پاریس سانجێرمان دوا بڕیاریداوە نەیمار لەبازاڕی زستانەی داهاتوو بفرۆشێت.
باسیان لەوەشكردووە، ئەگەر گرێبەستێكی گونجاو بۆ ئەستێرە بەرازیلیەكە بێت، ئەوا بەرپرسانی پاریس بەبێ دوودڵی دەستبەرداری دەبن.
بەهۆی سزای راگرتنەوە، نەیمار ناتوانێت لە 3 یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ بەشداریبكات، هەر بەوهۆیەوە بەرپرسانی پاریس ئامادەن بیفرۆشن.
پێشتر بارسێلۆنا، هەموو هەوڵێكیدا، نەیمار بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەو گرێبەستانەی پێشكەشی یانە فەڕەنسیەكەی كرد، نەبووە هۆی ئەوەی بەرپرسانی پاریس رازیبكات لەفرۆشتنی نەیمار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group