نەوا-
سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە وەزیری رۆشنبیری قەتەرو شاندی یاوەری.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردۆتەوە، لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازیكردوە لە عەبدولڕەحمان بن حەمەد بن جاسم وەزیری رۆشنبیری قەتەرو شاندی یاوەری، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی برایەتی و هاوكاری نێوان عیراق و قەتەر كراوەو جەخت لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەكان لەنێوان هەردو وڵاتدا كراوەتەوە بەتایبەتی لە بواری رۆشنبیری و هەماهەنگی لەسەر پرسی جیاواز.
ئاماژ بۆ ئەوەشكراوە، سەرۆك كۆماری عیراق دوپاتیكردوەتەوە كە عیراق سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەكات كە كراوەتە سەر قەتەرو رەتیكردۆتەوە هەر هەڕەشەیەك كە ئاسایش و سەروەرییەكەی بخاتە مەترسییەوە، بەپێویستیش زانراوە وڵاتانی عەرەبی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستێكی توند لەبارەی پێشێلكارییەكانی زایۆنیست بگرنەبەر، لای خۆشیەوە وەزیری رۆشنبیری قەتەر پێزانینی خۆی بۆ پەرۆشی و بایەخدانی سەرۆكی كۆمار بۆ پتەوكردنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا دەربڕی.