نوسینگەی سیستانی: عادل عەبدولمەهدی پاڵێوراوی ئێمە نەبوو

12/09/2019 عێراق

نەوا
حامد خەفاف بەڕێوەبەری نوسینگەی لوبنانی عەلی سیستانی رێبەری باڵای شیعە لە عیراق دەڵێت، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران پاڵێوراوی مەرجەعیەت نەبوو، بەڵام لاریشیان نەبوو لەسەری.
حامد خەفاف لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "عادل عەبدولمەهدی پاڵێوراوی مەرجەعی باڵا نەبوو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بەڵكو پاڵێوراوی هەردوو كوتلە گەورەكە بوو، هەروەها لەسەرئاستی نیشتمانی و هەرێمی قبوڵكراو بوو بۆیە مەرجەعیەت لاری نەبوو لەسەری. بەڵام هەندێك فراكسیۆن ئاماژەیان بەوەدا، كە پشتگیری حكومەت ناكەن ئەگەر سەركەوتن لە كارەكانیدا نەبینن".
بەڕێوەبەری نوسینگەی عەلی سیستانی رونیشیكردوەتەوە، مەنهەجی مەرجەعیەت لەسەرەتای پرۆسەی سیاسییەوە ئەوەبوە دەستوەردان ناكات لەكاروباری دیاریكردنی پاڵێوراو و بەرپرسانی حكومی و پلە باڵاكاندا. هەروەك جەخت لەوە دەكاتەوە سیستانی لەساڵی 2011ەوە بە چەند هۆكارێك دەرگای بەڕووی سیاسییەكاندا داخستوە، هەركات هۆكارەكان نەمان ئەوا دەرگای دەكاتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group