ئەبوبەكر هەڵەدنی: لە هەرێم هێزی چەكدار لەژێر فەرمان و ئاڕاستەی حزبدایە

20/09/2019

نەوا
ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە بازگەیەكی سماقوڵی ڕوویدا پێمان دەڵێ كاربەدەستانی هەرێم لێبوردە نین و نابن و شەڕی كۆنەقین هەر بەردوامە، دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە چاكسازی ڕاستەقینە ئەنجام نادەن.
ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەوەی لە بازگەی نازەنین لەگەڵ مەحمود سەنگاوی كرا پێمان دەڵێ هێزی چەكدار هەمووی لەژێر فەرمان و ئاڕاستەی حزبدایە و ئەم هێزانە ئەوەندەی حزبین هەرگیز هی هەموو هاونیشتیمانیانی هەرێم نین.
دەشڵێت: “سنوورەكانی دێگەڵە و سماقوڵی دەمێنن مادام لۆژیكی غرور و بێ باكی و فیزكردن بەردەوام ختوكەی دەسەڵاتداران بدات، كاربەدەستانی هەرێم (بكوژ) و (ببڕ) و (بخۆر) هەر خۆیانن، پێمان دەڵێ دەسەڵاتدارانی هەرێم پەندیان لەمێژوو وەرنەگرتووە و هەڵەكان بەردەوام دووبارە دەكەنەوە”.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group