گواردیۆلا: خۆم ناكوژم

30/09/2019 وەرزش

نەوا
پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دەڵێت "جارێكی تر لەدەستدانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەم وەرزەدا كارەسات نابێت".
وەرزی رابردو تیمەكەی گواردیۆلا لەسەر ئاستی ناوخۆی ئینگلتەرا سێ نازناوی بەدەستهێنا، كە یەكێكیان پرێمەرلیگ بوو، بەڵام لەسەرئاستی كیشوەری ئەوروپا شكستیهێنا. لەوبارەیەشەوە بۆ رۆژنامەنوسان وتی "هەوڵدەدەم نازناوەكە بەدەستبهێنین، بەڵام 10 مانگی داهاتو بەوشێوەیە ناژیم، كە بیر لە رودانی كارەساتێك بكەمەوە ئەگەر خولی یانە پاڵەوانەكان نەبەینەوە. دەمەوێت ئەو نازناوە بەدەستبهێنین، بەڵام ئەگەر نەبو ئەوا خۆم ناكوژم".
جەختیشیكردەوە، ئەگەر ئەمساڵ چامپیۆنزلیگ نەبەنەوە ئەوا هەوڵدەدەن ساڵێكی دیكە بەدەستیبهێنن، چونكە هەندێكجار پێویستی بە چەند ساڵێكە بگرە زیاتریش.
هەروەها ئەوەشی ئاشكراكرد، كە بنكەی جەماوەریی یانەكەیان بایەخی ئەوتۆ بە سەركەوتنی ئەوروپی نادەن، چونكە مێژوویەكی ئاساییان لە پاڵەوانێتییەكەدا هەیە. هەروەك هاندەران بردنەوەی پرێمەرلیگیان بەلاوە گرنگترە وەك لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group