پێش هێرشی توركیا داعش بەرەی جەنگی لەگەڵ هەسەدە كردەوە

09/10/2019 جیهان

نەوا
هاوكات لەگەڵ مەترسییەكانی هێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، چەكدارانی داعش لە رەققە هێرشیان كردوەتەسەر پێگەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك "هەسەدە".
لەوبارەیەوە مستەفا بالی بەڕێوەبەری سەنتەری راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت "هاوكات لەگەڵ ئامادەكارییەكانی سوپای توركیا بۆ هێرشكردنەسەر ناوچەكانی خۆرهەڵاتی فورات، چەكدارانی داعش و شانە نوستوەكانی ئەو رێكخراوە دەیانەوێت بەرەیەكی دیكەی شەڕ لە دژی هەسەدە بكەنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رەققە هێرشیان كردوەتەسەر هێزەكانمان".
هێرشی چەكدارانی داعش بۆسەر هەسەدە لەكاتێكدایە، توركیا بەنیازە هێرش بكاتەسەر خۆرهەڵاتی فورات و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group