حكومەتی هەرێم داوا لە وەبەرهێنەران دەكات دەست بە پڕۆژەكانیان بكەنەوە

09/10/2019

نەوا
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێندەران و وەبەرهێنەران ئاگادار دەكاتەوە لەماوەی یەك مانگدا پڕۆژە تەواو نەكراوەكانیان دەستپێبكەنەوە، ئەگەرنا مۆڵەتەكانیان هەڵدەوەشێتەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنوسراوێكدا بەڵێندەران و وەبەرهێنەران ئاگادار دەكاتەوە لەماوەی یەك مانگدا دەستبكەنەوە بەكاركردن لەو پڕۆژانەی كەبەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوون.
ئاماژە بەوەش كراوە، هەر وەبەرهێنەرێك لەماوەی یەك مانگدا دەست بەكاركردن لەپڕۆژەكان نەكاتەوە ئەوا مۆڵەتەكانیان هەڵدەوەشێتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێك لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان راگیراون و ئەوەش بوەتە جێگەی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group