ئەردۆغان هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات

6 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكەیان لە باكور و خۆرئاوای سوریا، مەنبج و سنوری عیراقیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ لە وتەیەكیدا ئەردۆغان سەبارەت بە ناڕەزایی وڵاتانی ئەوروپا بەرانبەر ئۆپەراسیۆنی (كانی ئاشتی) وتی "ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامبن لە رەخنەكانیان ئەوا كۆچەرانیان بۆ رەوانە دەكەین".
هەروەها سەرۆك كۆماری توركیا رونیكردەوە ئامانج لە هێرشەكەیان بۆسەر باكور و خۆرهەڵاتی سوریا پاراستنی یەكپارچەیی خاك و یەكڕیزی سیاسیی سوریایە.
وتیشی "وەك چۆن نامانەوێت جارێكی دیكە داعش ببێتەوە بەڵای سەرمان، ناشمانەوێت جیهان بە گشتی و وڵاتانی ئەوروپا دوچاری ئەو بەڵایە ببنەوە. ئەو ناوچانەی دەكەونە ژێر كۆنترۆڵمان چی پێویست بێت بەم جۆرە مامەڵە دەكەین لەگەڵ داعشەكان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group