"بڕیارەكەی ترامپ هێندە بە پەلە بوە راوێژكارانی ئیدارەی ئەمریكاش ئاگایان لێی نەبوە"

پێش 2 هەفتە
نەوا
راوێژكارێكی كۆمارییەكانی ئەمریكا لەبارەی بڕیاری كشاندنەوەی ژمارەیەك سەربازی وڵاتەكەی لەسەر سنوری توركیا و سوریا بە هەڵەی ستراتیژی ناودەبات.
زەردەشت بابان كاربەدەستی حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا و راوێژكاری پارتی كۆماری لەبەرنامەی "ئاراستە"ی رادیۆ نەوادا ئاماژەی بەوەدا، كە بڕیارەكەی دۆناڵد ترامپ بۆ كشانەوە لە سوریا "بڕیارێكی زۆر هەڵەی ستراتیژی بوو". وتیشی "دەبوایە تاكلایەنە ئەو بڕیارەی دەرنەكردایە تەنانەت هێندە بەپەلە بوە نە راوێژكارانی كۆشكی سپی و نە وەزارەتی دەرەوە ئاگایان لێی نەبوە".
هەر لە بەرنامەكەدا رەوشەن قاسم میدیاكاری رۆژئاوای كوردستان ئەوەیخستەڕو، كە كورد لە رۆژئاوا شەڕی هەڵنەبژاردوە و شەڕ خۆی چۆتە بەردەرگایان و وتیشی "هیچ بیانویەكی توركیا راستە نییە و ئەو دەیەوێت دژایەتی كورد بكات و خۆیشی وتویەتی كورد لە هەر شوێنێك بێت دژایەتی دەكات".
هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە "كورد لە باشور لە كاتی ریفراندۆمدا وێنەی ئۆجەلانی بەرزنەكردبۆوە كە هەڕەشەی لێكرد".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group