نه‌وا
هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك بۆ كوردی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌و دوو كۆنسێرته‌ی كه بڕیاربوو له هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجامی بدات، دوایده‌خات.
نه‌ریمان بابان له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك ده‌ڵێت "بڕیاربوو له‌مانگی 11ی ئه‌مساڵ دوو كۆنسێرتی گه‌وره له‌شاری سلێمانی و هه‌ولێری پایته‌خت ساز بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ساته له‌م كاته‌دا به پێویستی ده‌زانین كۆنسێرته‌كان دوابخه‌ین".
نوسیویشیه‌تی "له‌ئێستادا ئه‌ركی گرنگترمان له‌سه‌رشانه ئه‌ویش كۆمه‌ككردنی پارچه‌كه‌ی تری جه‌سته‌ی كوردستانی به‌شكراوه".