عەلی حەمە ساڵح: رێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا پیلانێكە دژی كورد

18/10/2019

نەوا
سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رێككەوتنەكەی توركیا و ئەمریكا بۆ راگرتنی شەڕ لە باكوری سوریا بە پیلانێكی مەترسیدار دژی كورد و سەرخستنی پڕۆژەكەی ئەردۆغان دەزانێت.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك رایگەیاندوە: ئەوەی وەزیری دەرەوەی توركیا دەیڵێ، وابێت زۆر مەترسیدارە: یەپەگە 32 كیلۆمەتر بكشێتەوە، ئەمە ناوچە گرنگەكانی گرێ سپی و عەین عیساو كۆبانی بەردەكەوێت، توركیاش سەرپەرشتی ناوچەی ئارام بكات و یەپەگە چەكەكان ڕادەستی ئەمریكا بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەوەی توركیا بەشەڕ پێی نەكرا بەم ڕێككەوتنە دەستی دەكەوێت، ئەگەر هەسەدەش ئەمە ڕەتبكاتەوە، هەڵمەتێكی گەورەی لەسەر دەكرێت كە لەگەڵ شەڕەو ئەو هاوسۆزیە نامێنێت و هیچ فشارێكی ئەمریكاش بۆ ترەمپ نامێنێت.
عەلی حەمە ساڵح رونیكردوەتەوە كە ئەم رێككەوتنەی نێوان توركیا و ئەمریكا بە پلەی یەك بۆ ڕزگاركردنی ترەمپە لەو دۆخەی كە تێیدایە، هاوكات سەرخستنی پرۆژەی توركیایە بەبێ شەڕ.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group