رێدور خەلیل: بەپێی رێككەوتنەكەی ئاگربەست دەكشێینەوە

پێش 3 هەفتە

نەوا
رێدور خەلیل بەرپرسی پەیوەندییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك "هەسەدە" ئاشكرایكرد، بەپێی رێككەوتنەكەی نێوان ئەمریكا و توركیا، هێزەكانیان لەسەر سنورەكان دەكشێننەوە و رۆژی شەممەش كشانەوە دەستیپێكردوە.
رێدور خەلیل بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی وتوە، هێزەكانی هەسەدە بەدرێژایی 120 كیلۆمەتر لەسنورەكان دەكشێنەوە، كە نێوان شاری كۆبانێ‌ و گرێ‌ سپی دەكات، هەروەها قوڵایی كشانەوەكەش 30 كیلۆمەتر دەبێت.
وتیشی "كشانەوەكە كاتێك دەستپێدەكات، كە توركیا رێگەبدات هێزەكانی هەسەدە و هاووڵاتیانی مەدەنی لە كۆبانێ‌ بكشێنەوە، رۆژی شەممە كشانەوە دەستیپێكرد و بڕیاریشە ئەمڕۆ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریكییەكان بەردەوام بێت ئەگەر دواخستن رونەدات".
بەپێی رێككەوتنی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە پێویستە هێزە كوردیەكان بەدرێژی 120 كیلۆمەتر و قوڵایی 32 كیلۆمەتر لەسنورەكانی توركیا بكشێنەوە، پێشتریش جەنەراڵ مەزڵوم كۆبانێ‌ فەرماندەی گشتی هەسەدە توركیای بەوە تۆمەتبار كردبو، كە رێگری لە كشانەوەكە دەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group