سۆران..سێ كەس بە بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

20/10/2019

نەوا
ئاسایشی سۆران، دەستگیركردنی 3 كەس بەتۆمەتی پێبوونی بڕێكی زۆر لە مادەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران، هێزەكانیان توانیویانە هاووڵاتیەكی ئێرانی دەستگیر بكەن كە بڕی (1) یەك كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆین)ی پێبووە".
ڕاگەیەنراوەكە ئاماژە بەوەش دەكات، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران/ هۆبەی بازگەكان لە بازگەی زینی وەرتێ توانراوە دەستبگیرێت بەسەر بڕی یەك كیلۆ و نۆ سەد نەوەت و حەوت گرام كریستاڵ و بڕی یەك كیلۆ و نیو هیرۆین و بڕی (475) گرام حەشیش لەگەڵ دەستگیركردنی (2) دوو تۆمەتبار كە خەڵكی شاری دهۆكن".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group