نه‌وا
هاوكارییه‌كانی كه‌مپینی هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی بۆ رۆژئاوای كوردستان گه‌یه‌ندرایه ده‌ست مانگی سوری كوردی، كه سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌مپینه‌كه به زیاتر له 40 تۆن ده‌یخه‌مڵێنن.
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه سه‌رجه‌م ئه‌و هاوكارییانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌مپینی هونه‌رمه‌ندان كۆكرابوه‌وه، له رێوڕه‌سمێكدا له كارگه‌ی جگه‌ره‌ی شاری سلێمانی راده‌ستی رێكخراوی مانگی سوری كوردی كرا.
له پرێس كۆنفرانسێكیشدا ئاماژه به‌وه‌كرا، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا هاوكاریه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه و مه‌زنده ده‌كرێت زیاتر له 40 تۆن بێت، ماده‌كانیش بریتیبون له ئارد، شیر، رۆن، ئاو، راخه‌ر، به‌تانی و جلوبه‌رگ و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی منداڵان.