نه‌وا
هێرشی سوپای توركیا و چه‌كدارانی بۆسه‌ر گونده‌كانی گرێ سپی به‌رده‌وامه، له ئه‌نجامیشدا هه‌شت شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده گیانیان له‌ده‌ستدا و11ی دیكه‌ش برینداربون.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكرده‌وه، سوپای توركیا و چه‌كدارانی ئێواره‌ی دوێنێ (یه‌كشه‌ممه) به تانك و زرێپۆشه‌وه هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر گونده‌كانی واسته، كافیا، ئیباد كه ده‌كه‌ونه باشوری شاره‌دێی گرێ سپی.
ئه‌وه‌ش راگه‌یاندراوه، له ده‌ره‌نجامی هێرشكردنه‌كه‌دا سێ شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) گیانیان له‌ده‌ستدا و و حه‌وت-ی دیكه‌ش برینداربون.
په‌یامنێری ئاژانسی هاوارنیوز ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، شه‌ڕی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده و سوپای توركیا و چه‌كدارانی رویدا، له ده‌ره‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌ش پێنج شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار شه‌ڕڤانی دیكه‌ش برینداربون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، له ده‌ره‌نجامی ئه‌و هێرشه و پێكدادانه‌كان گورزی قورس له هێزه داگیركه‌ره‌كان دراوه، ئه‌وه‌شی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه 11 ئه‌ندامی سوپای توركیا و چه‌كداره داگیركه‌ره‌كان كوژراون، هه‌وره‌ها له گوندی واسته شه‌ڕڤانان ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازییان تێكشكاندوه.