جارێكی دیكە بەرازیل لە تواناكانی نەیمار بێبەش دەبێت

25/10/2019 وەرزش

نەوا
جارێكی دیكە هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل لە تواناكانی نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بێبەش دەبێت و لە دوو یاری دۆستانەی داهاتودا ئامادەنابێت.
رۆژی هەینی تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی سامبا بڕیاری لەسەر پێكهاتەی تیمەكەی بۆ روبەڕوبونەوەی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كۆریای باشور دا، كە بڕیاری رۆژانی 15 و 19ی مانگی داهاتو بەڕێوەبچن، بەڵام نەیمار ناوی لە پێكهاتەكەدا نەهاتوە.
رۆژی 13ی ئەم مانگە نەیمار لەكاتی یاریكردنی بەرانبەر بە هەڵبژاردەی نایجیریا توشی پێكان بوو، بەهۆیەوە چوار هەفتە لە یاریكردن دوردەكەوێتەوە.
نەیمار لە هاوینی 2017وە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە كردوە، بەڵام لە وەرزی یەكەمدا پەنجەكانی پێی شكا و بەهۆی نەشتەرگەرییەوە بۆ ماوەیەك لە یاریكردن دابڕا، پاشان لە وەرزی دووەمدا توشی پێكان بوەوە و دواتر گەڕایەوە بۆ یاریكردن، لە كاتی خۆئامادەكردن بۆ كۆپا ئەمریكای ئەمساڵیش پێكان بەرۆكی گرتەوە و لە یارییەكانی سەرەتای ئەم وەرزەدا بێبەش لە ئامادەبون، ئێستاش جارێكی تر دوردەكەوێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group