تەمەنی ڤالڤێردی لە بەرشەلۆنەدا كورت دەبێتەوە و باس لە جێگرتنەوەشی دەكرێت

26/10/2019 وەرزش

نەوا
لەگەڵ گەرمبونی دەنگۆی رۆیشتنی ئیرنستۆ ڤالڤێردی لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە، رۆژنامەیەكی ئیسپانی باس لە شوێنگرەوەكەشی دەكات.
بەگوێرەی رۆژنامەی "as"ی ئیسپانی، رۆژەكانی ڤالڤێردی لە بەرشەلۆنەدا بەرەو كەمبونەوە دەچێت، چونكە ئاستی تیمەكەی بەرەو دواوە دەچێت و ناگاتەوە بە سەردەمی لویس ئینریكی و پیپ گواردیۆلا.
لێكدانەوەكان بە جۆرێكن، كە ئەمە دوا وەرزە ڤالڤێردی لە بلاوگرانەدا ببینرێت و ئیتر لە ساڵی داهاتودا ماڵئاوایی لێدەكرێت.
لەم نێوەندەشدا رۆژنامە ئیسپانییەكە ئاماژەی بەوەكردوە، كە شوێنگرەوەی ڤالڤێردی دەركەوتوە و ئەویش روناڵد كومان-ی یاریزانی پێشوی هۆڵەندا و یانەكەیە و ئەركەكەی پێدەسپێردرێت، هەرچەندە خۆی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندایە.
كومان بەگوێرەی ئەو بۆندەی لەگەڵ یەكێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا هەیەتی، هەر یانەیەك داوای بكات، دەتوانێت لە پاش تەواوبونی جامی نەتەوە ئەوروپا 2020 روو لە گرێبەستە نوێیەكە بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group