ئەو 25 ملیۆن دۆلارەی بۆ دیاریكردن شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی دانرابوو كێ‌ وەریدەگرێت؟

31/10/2019

نەوا
- ئەگەری هەیە ئەو 25 ملیۆن دۆلارەی بۆ دیاركردنی شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی لەلایەن ئەمریكاوە دانرابوو هەمووی یاخود بەشێكی بە چەكدارێكی داعش بدرێت
- بەپێی زانیارییەكان ئەندامێكی داعش وردەكاری مانەوە و جوڵەی بەغدادی لە سوریا داوە بە هەسەدە و ئەوانیش داویانە بە ئەمریكییەكان
- لەكاتی هەڵكوتانەسەر ئەو شوێنەی بەغدادی تێدابوو لە دێرزور، ئەو سیخوڕەش لەناوچەكەدا بوە
- دوای دوو رۆژ خۆی و خێزانەكەی لەناوچەكە براونەتە دەرەوە
- بەپێی زانیاریەكان ئەو كەسە 25 ملیۆن دۆلارەكە یان بەشێكی وەردەگرێت

- سەرەڕای چۆنێتی جوڵەكردنی، ئەو سیخوڕە وردەكاری ژوربەژوری ماڵەكەی بەغدادی زانیوە
- باس لەوەدەكرێت عەرەبێكی سونەیە و دوای كوشتنی كەسێكی نزیكی لەلایەن رێكخراوەكەوە لێیان هەڵگەڕاوەتەوە
- بەپێی زانیاریەكان لەلایەن هێزەكانی سوریا یدموكراتیك "هەسەدە"وە دۆزراوەتەوە و بەكارهێنراوە

- دوای ئەوەی ناوەكەی دراوە بە ئەمریكییەكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر كردوە و دواتر متمانەی پێكراوە
- پێشتریش بڕی 25 ملیۆن دۆلار بۆ دۆزینەوەی ئوسامە بن لادن سەركردەی ئەلقاعیدە دانرا، بەڵام دوای كوشتنی دیار نییە كەس وەریگرتبێت
- 25 ملیۆن دۆلار بۆ دۆزینەوەی سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشوی عیراق دانرا، بەڵام دوای دەستگیركردنی كەس نەهاتە پێشەوە داوای بكات

- 25 ملیۆن دۆلار بۆ ئەیمەن زەواهیری سەركردەی رێكخراوی قاعیدە وەك خەڵات دانراوە

- بەڵام ئەوانە گرانبەهاترین داواكراوانی جیهان نەبون و ساڵی 2015 بڕی 50 ملیۆن دۆلار خەڵات بۆ هەر كەسێك دانرا زانیاری لەسەر ئەوانە بدات كە فڕۆكەی روسی جۆری (ئێرباس A-21)یان لە میسر تەقاندەوە و 224 كەس بونە قوربانی
- بەرنامەی پاداشت بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بەرنامەیەكی ئەمریكایە و یەكەمجار لەساڵی 1984دا پەیڕەوكراوە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group