ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ساڵانه‌ له‌ بودجه‌ی عیراق پشكی پێشمه‌رگه‌ دیاریكراوه‌

07/11/2019

نه‌وا ـ سه‌عید عه‌بدولڵاـ هه‌ولێر
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پیشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی به‌رگری عیراق ده‌بێت حكومه‌تی عیراقیش موچه‌یان بدات به‌ڵام ناینێرن و ئێمه‌ش ده‌نگ ناكه‌ین.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆی نه‌وا وتی: "هه‌میشه‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دابینكراوه‌، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ كه‌مته‌رخه‌می خۆمانی تێدا بووه‌ چونكه‌ هه‌موو ساڵێك ماف و موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ بودجه‌ی عیراقی دیاری كراوه‌ و حكومه‌تی عیراقی نه‌یناردووه‌ و ئێمه‌ش ده‌نگمان نه‌كردووه‌".
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌بوایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق داوای مووچه‌ی بكردایه‌ به‌ڵام كه‌ نه‌یكردووه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێ ئه‌وان وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group