سەرۆكی هەرێم گەیشتە ئیمارات

09/11/2019

نەوا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێك گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و بریارە چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بكەوێت‌.
ئێوارەی رۆژی شەممە 9ی تشرینی دووەمی 2019، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی لە ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتوو.
بڕیارە رۆژی یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد بن زاید جێنشینی ئەبو زەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئیمارات و سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاپەڕاندنی ئیمارەتی ئەبو زەبی كۆببێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group