هەولێر.. یادی هەشت ساڵەی كۆچی دوایی دانیال میتران كرایەوە

پێش 3 هەفتە

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
بەهۆی ئەو هەڵوێستە مرۆییانەی هەیبوە بەرانبەر دۆزی كورد بەپێی قۆناغە جیاوازەكان، لەشاری هەولێر یادی هەشت ساڵەی كۆچی دوایی خاتوو دانیاڵ میتران هاوسەری سەرۆكی پێشوتری فەرەنسا "فرانسوا میتران" كرایەوە.
ئەمڕۆ 21-11-2019 رێكخراوی ناوەندی رەگ بۆ هۆشیاری و راگەیاندن، مەراسیمی یادكردنەوەی هەشت ساڵەی كۆچی دوایی دانیاڵ میترانی سازكرد، كە نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەری فەرەنسا و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان تێیدا بەشداربون.
لە مەراسیمەكەدا هێمن سابیر لە رێكخراوی رەگ بۆ رادیۆ نەوا وتی "ئەم مەراسیمە دەربڕینی وەفادارییە، كە ئەو خاتونە فەرەنسییەو فەرەنسا بەگشتی هەمیشە وەك دۆست و پشتیوانێك بۆ خەڵكی كوردستان دەركەوتون".
وتیشی "بەتایبەتی لە كاتی تەنگانە و پێویستبون بە هاوكاری نێودەوڵەتی، دانیال میتران هۆكاربوە بۆ ئەو پشتیوانییەی بۆ كوردستان دابینكراوە و فەرەنساش هەڵوێستی مرۆییانەی هەبوە لەهەمبەر دۆزی كورد".
هەروەها باسی لەوەكرد، ئەو مەراسیمە دەربڕینی وەفادارییە بەرانبەر ئەو هەڵوێستانە، كە خەڵكی كوردستان هەمووكات بەچاوی رێزەوە تەماشای ئەو هەوڵانە دەكات.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group