حه‌لبوسی: پێویسته‌ پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌مواری یاساكه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ بێت

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نه‌وا
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، پێویسته‌ پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌مواری یاساكه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ بێت بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق و متمانه‌ی خه‌ڵكیش بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنیش بگێڕێته‌وه‌.
رۆژ دووشه‌ممه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی كرد  و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری پارته‌ سیاسیه‌كانیش ئاماده‌ بوون.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته‌ پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردن دادپه‌روه‌رانه‌ بێت بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق، متمانه‌ی خه‌ڵكیش بۆ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عیراقدا بگه‌ڕێنێته‌وه‌، پێویستیشه‌ یاساكه‌ به‌جۆرێك بێت رێگه‌خۆشكه‌ر بێت كه‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بتوانێت بگاته‌ په‌رله‌مان به‌پێی ئه‌و سیستمی ده‌نگانه‌ی داده‌نرێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق داواشی له‌ لیژنه‌ی یاسایی و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانێتی و پارته‌ سیاسیه‌كان كرد رۆژی سێشه‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن و سه‌رنجه‌كانیان له‌سه‌ر یاساكه‌ بخه‌نه‌ ڕوو، هاوكات رای شاره‌زایان وه‌ربگیرێت ده‌رباره‌ی هه‌موواری یاساكه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group