یۆرگن كلۆپ لەبارەی بالۆن دۆرەكەی میسی چی دەڵێت؟

03/12/2019 وەرزش

نەوا
یۆرگن كلۆپ راهێنەرە ئەڵمانییەكەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، لیۆنێل میسی بە شایستەی خەڵاتی تۆپی زێڕینی ئەمساڵ نازانێت و دەڵێت "دەبوایە بە ڤێرجیل ڤان دایك بدرایە".
شەوی رابردو میسی شەشەم خەڵاتی بالۆن دۆری لە مێژووی یاریكردنیدا بەدەستهێنا و پێش هەریەك لە ڤێرجیل ڤان دایك (خاوەنی پلەی دووەم)ی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ (خاوەنی پلەی سێیەم)ی كەوت و لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسییەوە خەڵاتەكەی پێدرا.
كلۆپ لەلێدوانێكدا دەڵێت "پێشتر زیاتر لە 500 هەزار جار وتومە میسی باشترین یاریزانە لە ژیانمدا بینیبێتم. بەڵام هیچ بەرگریكارێك لە وەرزی رابردودا نەگەیشتوەتەوە بەو ئاستەی ڤان دایك هەیبو".
راهێنەرەكەی ریدز دەشڵێت "بۆیە من وام بە گونجاو دەزانی ڤێرجیل ڤان دایك خەڵاتەكە بباتەوە، بیستم زۆر نزیك بوە".
دوێنێ شەویش لە پاش دابەشكردنی خەڵاتەكان، بەرگریكارە هۆڵەندییەكەی لیڤەرپوڵ وتبوی، تا میسی هەبێت كەس ناتوانێت خەڵاتی تاكەكەسی لێبەرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group