نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كاره‌بای نیشتمانی به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی باسی له‌وه‌كردووه: "له‌سه‌ره‌تای هاتنی وه‌رزی زستاندا پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌زی كه مه‌سجێكی ترسناكی پێداین كه ئه‌مساڵ بارودخی كاره‌با خراپ ده‌بێت، ئه‌وكات به‌رێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای سلێمانی ئاگاداری كردین، كه ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی بۆ كه‌متر له حه‌وت كاتژمێر دابه‌زێت، ره‌نگه هه‌ر بتوانین كاره‌با به شوێنه گشتییه‌كان بده‌ین".
ئه‌وه‌ش هاتووه: " خۆشبه‌تخانه له رۆژانی رابردوو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینی و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی كاره‌با زیاد بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد رۆژی شه‌ممه 8 بۆ 9 كاتژمێر كاره‌با به هاوڵاتیان بده‌ن، ئه‌و مه‌ترسیه تێپه‌رێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌فرێكی زۆر له سنوره‌كه باریوه".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت رۆژی یه‌كشه‌ممه سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له سیمینارێكدا رایگه‌یاند: ئێستا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له چاو پێشوو بۆ نیوه كه‌می كردووه و له شه‌ش هه‌زار مێگاواته‌وه بۆ سێ هه‌زار مێگاوات دابه‌زیوه.
ئاشكراشیكرد، "ئه‌گه‌ر به‌م جۆره خواست له‌سه‌ر كاره‌با هه‌بێت، ناتوانین ئه‌و هه‌شت كاتژمێره‌ی ئێستاش ده‌یده‌ن به هاوڵاتیان به‌رده‌وام بێت و ته‌نها بۆ نه‌خۆشخانه و گروتوخانه و شوێنه پێویسته‌كان دابین ده‌كرێت".