سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتیان بەندە بە دژایەتیی گەندەڵییەوە

09/12/2019

نەوا
لە هەولێر كۆنفرانسی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، سەرۆكی دەستەكەش گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتیانی بەستەوە بە دژایەتییكردنی گەندەڵییەوە.
حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای كۆنفرانسەكەدا وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، لەكاتێكدا دەوروبەرمان بە بارودۆخێكی سەختدا تێپەڕدەبێت، كە گەندەڵی هۆكاری سەرەكیی ئەو نائارامییەیە، دژایەتیی گەندەڵی خاڵێكی بنەڕەتییە بۆ گەیاندنی هەرێمی كوردستان بە كەناری ئارامی.
حاكم ئەحمەد گێڕانەوەی متمانەی هاووڵاتیانیشی بەستەوە بە پێشكەوتن لە پرۆسەی چاكسازی و دژایەتیی گەندەڵی و بەهێزكردنی دەزگاكانی چاودێری.
ئاشكراشیكرد، نزیكەی دوو مانگە رەشنوسی هەمواری دووەمی یاسای كاری دەستەی دەستپاكییان ناردووە بۆ پەرلەمانی كوردستان و چاوەڕێی پاڵپشتی و هاوكاریی پەرلەمانن تا لەداهاتوویەكی نزیكدا پەسەندی بكەن.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group