نێچیرڤان بارزانی: پێویستە ئەنجامدەرانی جینۆساید بەسزا بگەیەندرێن

09/12/2019

نەوا
لە رۆژی جیهانی یاد و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆسایددا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای سزادانی ئەنجامدەرانی جینۆساید دەكات.
ئەمڕۆ 9-12 رۆژی جیهانیی یادكردنەوە و رێزگرتنە لە قوربانیانی جینۆساید و رێگریكردنە لەو تاوانە، بەو بۆنەیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت "بەڕێزەوە یادی قوربانیانی جینۆساید لە كوردستان و جیهان دەكەینەوە، سڵاو و درود بۆ گیانی پاكیان دەنێرین".
هەروەها لەم رۆژەدا، داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات كار بۆ دوبارەنەبونەوەی جینۆسایدەكان بكات و ئەنجامدەرانیشی بە سزا بگەیەندرێت.
لە ساڵی 2015وە نەتەوە یەكگرتوەكان ئەم رۆژەی وەك بۆنەیەكی جیهانی دیاریكردوە، كە هاوكاتە لەگەڵ رێككەوتنی ساڵی 1948 بۆ رێگریكردن لە تاوانی جینۆساید و سزادانی ئەنجامدەرانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group