نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت "له پێنج ساڵی رابردودا گه‌یشتوه‌ته 423 ملیار دینار".
ئه‌مڕۆ 9-12-2019 له هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی یه‌ك هه‌فته‌یی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گەندەڵی كۆتاییهات و حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له 423 ملیار دیناری تێپه‌ڕاندوه و له‌و رێژه‌یه‌دا بڕی 17.79%ی پاره‌كه بۆ حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بڕی 2 ملیار و 770 ملیۆن دیناریش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تائیستا هه‌زار و 27 داوای سزاییان هه‌بوه و 281 كه‌یس ئاراسته‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند كراوه، رێژه‌ی تاوانه‌كانی دیكه‌ش كه ره‌وانه‌ی دادگاكانی تر كراون 103 كه‌یسی سزاییه و 299 داوای سزاییش داخراون، له‌ئیستاشدا جگه له داوای هه‌واڵداری كه نزیكه‌ی 600 زانیارییه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، 304 داوای سزایی له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌وانه‌ی هه‌واڵ و زانیاری‌یان پێده‌ده‌ن جێگه‌ی دڵخۆشییه به‌تایبه‌ت دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی رۆژانه زانیاری‌یان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی پێده‌گات و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی-یش به هاوبه‌شی دادوه‌ره‌كانیان، كه ژماره‌یان 11 دادوه‌ره، دوای زانیاری ورد لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.