نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی هاوبه‌شی زمانه‌وانی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا، ئه‌كادیمیای كوردی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رێم كۆنفرانسێكی هاوبه‌شیان سازكرد.
له‌وباره‌یه‌وه نیان ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "ئه‌م كۆنفرانسه بۆ رێكخستنی شێوازی ده‌ربڕین و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌باوه‌كان و گۆڕینی ده‌سته‌واژه نه‌شیاوه‌كانی ئێستای زمانی میدیای كوردییه، كه ماوه‌ی دوو رۆژ له‌رێگه‌ی پسپۆڕانه‌وه تاووتوێی چه‌ند لایه‌نێك كراوه، ئه‌م نه‌ریته‌ش ده‌كه‌ین به ساڵانه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته زمانه‌وانییه‌ی هه‌یه له زمانی میدیای كوردیدا چاره‌سه‌ری بكه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بانگهێشتی ئه‌و كۆنفرانسه كراون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆیان به‌گه‌وره ده‌زانن ئاماده‌نین گوێ له پسپۆڕان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بگرن.
كۆنفرانسی زمانی میدیایی له كوردستان له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا چوار پانێلی به‌خۆیه‌وه‌بینی و پسپۆڕانی میدیا له سه‌رانسه‌ری كوردستانه‌وه راوبۆچونیان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینانه خسته‌ڕو، كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا باسكران.